عەلی خامنەئی ھۆشداری دەداتە خۆپیشاندەرانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران
١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
٥٬١٠٢
لەدوای سەرھەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران کە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، عەلی خامنەئی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەردەوام داوای دانبەخۆداگرتن و ھێورکردنەوەی رەوشەکەی کردووە، بەڵام لە دواین لێدوانیدا ھۆشداری داوەتە خۆپیشاندەران و دەڵێت، رێگە نادەن ھیچ کەس و لایەنێک بیر لەوە بکاتەوە ئاسایش و ئارامی ئێران تێکبدات.
وتیشی، پێویستە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان بەشێوەیەکی ھێمنانە ئەنجام بدرێن نەک ھێرش بکرێتە سەر دامەزراوە رەسمییەکانی حکومەت و ھێزە ئەمنییەکان، چونکە دانبەخۆداگرتنیش سنوری ھەیە.