وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەربازێکیان بە ناوی "ئیبراھیم   ھان" دوای برینداربوونی بە بۆمبێکی چێندراو لە روبەروبوونەوەیەکدا لەگەڵ پەکەکە لە سنورەکانی ھەرێمی کوردستان گیانی لەدەستداوە.

لە رۆژی ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە، سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوانی لەناو سنورەکانی ھەرێمی کوردستان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.