بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی سی ئێن ئێن ئاشکرایکرد، دوای ھەڵبژاردنی نیوەیی کۆنگرێس کە بڕیارە مانگی داھاتوو بەڕێوەبچێت بڕیار لەسەر خۆکاندیدکردنەوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ دەدات.

وتیشی، ئەگەر ناچاربێت رووبەرووی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشوو ببێتەوە لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا لەو بڕوایەدایە دەتوانێت جارێکی تر شکست بە ترامپ بھێنێت.

ھەرچەندە بایدن لەئەمساڵدا ئاھەنگی  ٨٠  ساڵەی لەدایکبوونی دەگێڕێت و دەبێتە بە تەمەنترین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە ھێشتا توانای ھەیە ئەرکەکەی جێبەجێبکات.