بایدن: پوتن ژیرانە بیردەکاتەوە و چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراین بەکارناھێنێت
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
١٬١٠٠
بایدن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن رایگەیاندووە، ئەگەری کۆبوونەوەی لەگەڵ پوتن لە لوتکەی ٢٠ دا بەندە بە رەوشی ئەو کاتەوە.
سەبارەت بە مەترسییەکانی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمیش لەلایەن روسیاوە بایدن رایگەیاندووە، سەرباری ئەو ھەڵە گەورانەی ئەنجامیداوە، بەڵام پوتن یاریزانێکی ژیرە و چەکی ئەتۆمی لە ئۆکراین بەکارناھێنێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ھەفتەی رابردوو بایدن ھۆشداریدا لە ئەگەری دروستبوونی جەنگی ئەتۆمی و رایگەیاند، مەترسیی دروستبوونی ھێرشی ئەتۆمی لە بەرزترین ئاستەکانیدایە کە لە ماوەی ٦٠ ساڵدا ھاوشێوەی نەبووە.