چوارچێوەی ھەماھەنگی: دەستوەردانی دەرەکی رێگرە لە بەردەم پێکھێنانی حکومەت
کوردسات نیوز
٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٨٠٦
چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا لە بارەی ئاستنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، بەھۆی زۆری کێشە و ناکۆکی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و بەردەوامی چەقبەستوویی سیاسی ، دەستوەردانی وڵاتانی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆی عێراق زۆر زیادیکردووە و ھەندێک لایەنی ناوخۆییش ھۆکار و رێگەخۆشکەرن بۆ ئەو دەستوەردانە دەرەکییە.
راشیگەیاندووە، چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەوڵێکی زۆر دەدات بۆئەوەی بە زوترین کات حکومەتی نوێی عێراق پێکبھێنێت، بەڵام بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێ و جیھانیش کێشە و رێگری زۆر بۆ ھەوڵانە دروست دەکەن و دژی ئەوەن حکومەتی نوێ لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە پێکبھێنرێت.