راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، لە کۆتایی ساڵی رابردوەوە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی چیتر پشت بە وزەی روسیا نەبەستن و بە پێی ئەو پلانەش کە دایان رشتوە  لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ ەوە ، بە تەواوی دەستبەرداری وزەی روسیا دەبن، چونکە ئەڵمانیا کۆگاکانی غازی پڕ کردوە و پێی باشترە سوتەمەنی روسیا بەکار نەھێنێت، ھەروەھا رایگەیاندوە، دەزانن ئەو بڕیارە وادەکات ئەڵمانیا بەقۆناغێکی سەختدا تێپەڕێت، بەڵام ھیوادارن کە ناچار نەبن لەھەندێک کاتدا کارەبا و غاز لە ئەڵمانییەکان ببڕن.