لێپرسراوانی کەناراوەکانی فەرەنسا ئاشکرایان کرد، رۆژی شەممە لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا نزیکەی ١٩٠ کۆچبەری نایاسایی لەلایەن ھێزە دەریاییەکانی فەرەنساوە لە کەناڵی ئینگلیز رزگارکراون، کە ١١٠ یان لە کەناراوەکانی فەرەنسا بوون و دوای رزگارکردنیان گەڕێندراونەتەوە فەڕەنسا، ھەروەھا ٧٦ کۆچبەری تریش لە کەناراوکانی باکور لە ھەمان رۆژدا  ڕزگارکراون.