لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئۆپەراسیۆنی "مۆریی و ئاسایش" کە قۆناغی دووەمی بەڕێوە دەچێت  و ھەروەھا باسی ئەوەشکراوە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا خانەوادەی تیرۆریستی داعش کە ئاستەنگی دروست دەکەن، ھێرشیان کردە سەر دوو ئەندامی ژنی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژھەڵاتی سوریا.

ھەروەھا ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ستایشی ھەڵمەتەکەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) و ھێزەکانی ئاساییشی ناوخۆی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا دەکات لە کەمپی ھۆل.

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە رایگەیاند، ئەو ھەڵمەتەی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی (ھەسەدە) و ئاسایشی ناوخۆ لە کەمپی ھۆل بە ھاوکاری ئەوان ئەنجامی دەدەن، پابەندبون بە رێگری لە گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەکانی باکوری رۆژھەڵاتی سوریا نیشان دەدات.