"حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان،" وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتن بە ڕێکەوتن لەگەڵ واشنتۆن بە واقعی وەسف دەکات و دەڵێت، "ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران زۆری نەماوە،" و سوپاسی ئەو وڵاتانەش دەکات کە ھاوکاری ئێرانیان کردووە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری سزا ئابورییەکانی سەر ئێران.
 
ڕۆژی چوارشەممە ئێران وەڵامی ئەمریکای لەبارەی ڕەشنوسی کۆتایی کاراکردنەوەی ڕێکەوتنە ئەتۆمییەکە پێگەیشت و ڕایگەیاند، دوای تاوتوێکردنی ڕەشنوسەکە، وەڵامی ئەمریکا دەدەینەوە. 

لای خۆیەوە "جۆزێف بۆریل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاشکرایکردووە، وەڵامەکانی ئەمریکا بۆ ئێران وەڵامی زۆر گونجاون.