محەمەد مەرندی  راوێژکاری تیمی دانووستانکاری ئێران لە دانووستانەکانی ڤییەننا رایگەیاندووە، چەند ئاماژەیەک ھەن بۆ گەیشتن و نزیکبوونەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمی و لە دانووستانەکانیشدا ئێران چەند دەستکەوتێکی ھەبووە بەتایبەت لە دۆسیەی گرەنتی و سزاکاندا.

راشیگەیاندووە، پێدەچێت وڵاتانی خۆرئاوا بۆیان روون بوبێتەوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران بۆ تۆقاندن نییە و تەنھا بۆ بەکارھێنانی مەدەنییە، بۆیە ئێران بەگرنگی دەزانێت ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەو ناوچانەی گومانی ھەیە ئێران چالاکی ئەتۆمی تێدا ھەبێت دابخات.