مارشا بلاکبۆرن سیناتۆری ئەمریکی گەیشتە تایوان و  لە تویتەر پەیامێکی ئاراستەی چین کرد و رایگەیاند، ئامانجی لە سەردانەکەی ئەوەیە کە بە بەیجین بڵێن ئەوان ناترسن.

وەزارەتی دەرەوەی تایوانیش رایگەیاند، سوپاسی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا دەکەن کە جارێکی دیکەش پشتگیریان بۆ تایوان دووپاتدەکەنەوە، لە کاتێکدا چین ھەڕەشەکانی زیاتر دەکات.

لە ماوەی رابردوودا نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد کە گەورەترین لێپرسراوی ئەمریکییە دوای چەند دەیەیەک سەردانی تایوان بکات، دواتریش چەند ئەندامێکی دیکەی کۆنگرێسی ئەمریکا سەردانی تایوانیان کرد و ئەم سەردانانەش نیگەرانیەکی توندی چینیان لێکەوتەوە.