سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایان کردووە ، لە ویلایەتی لوکەر لە خۆرھەڵاتی ئەفغانستان بەھۆی شەپۆلێکی بەھێزی باران بارینەوە لافاو دروست بووە و بۆتە ھۆی گیان لەدەستدانی ٢٠ کەس و برینداربونی ٣٠ کەسی تر .

ھاوکات ٣ ھەزار خانوو روخاون و ژمارەیەکی زۆر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە  ، تیمەکانی فریاکەوتنیش چەندین خێزانیان لە ناوچە زیان لێکەوتووەکان گواستۆتەوە .

بلال کەریمی وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستانیش داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کردووە ھاوکاری پێشکەشی قوربانیانی لافاوەکە بکات .