ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو بۆردوومانەی کرد کە کرایە سەر چەند چالاکوانێک کە لە پڕۆگرامی پەروەردەیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە حەسەکە کاردەکەن، راشیگەیاند، ئەو جۆرە ھێرشانە پێچەوانەی یاساکانە و پێویستە ھاووڵاتیان پارێزراو بن.  

جەختیشی لەوە کردووەتەوە، بە زووترین کات سەرجەم لایەنەکان، رەوشی باکوری سوریا ھێور بکەنەوە و ئاڵۆزییەکان رابگرن،  چونکە بەھۆیەوە ئەو دەستکەوتانەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش بەدەستیھێناون، دەکەونە مەترسییەوە. 

ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی راشیگەیاندووە، زیادبوونی کردەوە دوژمنکاری و سەربازییەکان لە باکوری سوریا پشێوی ناوچەکەی زیاتر کردووە، بەوەش مەترسی دروستبوونەوەی داعش زیاتر دەبێت.