بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەڵمانیا گەورەترین ھاوبەشی بازرگانیی ئێرانە لەناو وڵاتانی ئەوروپادا و یەک لەسەر سێی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران لەگەڵ ئەوروپا لەگەڵ ئەڵمانیا بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئێران و ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە دوو ملیار و ٥٥٥ ملیۆن یۆرۆ.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نووسینگەی ئاماری یەکێتی ئەوروپا، ئەڵمانیا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا گەورەترین ھاوبەشی بازرگانیی ئێران بووە، بەشێوەیەک یەک لەسەر سێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ ئەوروپا لەگەڵ ئەڵمانیا بووە، قەبارەی بازرگانیی ئەلمانیا و ئێران  گەیشتووەتە ٩٥٠ ملیۆن یۆرۆ و ٦٪ بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.