عەلی رەزا تەنگسیری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئاسایش و ئارامی ئێران و کۆی وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندی راستەوخۆیان ھەیە و بە یەکەوە بەستراونەتەوە و پابەندیشن بە پاراستنی، بۆیە تاران بە ھەموو شێوەیەک کار بۆ ئەوە دەکات پەیوەندییەکی دۆستانەی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە ھەبێت، بەڵام  ھەر جۆرە ھاوکارییەکیش لەگەڵ ئیسرائیل، ئاسایش و ئارامی وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی و کەنداو بەتایبەتی، دەخاتە مەترسییەوە.

وتیشی، ئەو وڵاتانەی کە لە ھەر بوارێکدا ھاوکاری و پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن، زۆر بە قورسی باجەکەی دەدەن و لە ئێستاشدا سوپای پاسداران لە ھەموو کاتێک زیاتر لە ئامادەباشیدایە بۆ روبەڕوبوونەوەی مەترسییەکان.