روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، سوپای سوریا بە موشەک ھێرشی کردووەتە سەر شاری باب کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک ئەو وڵاتەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی ھێرشەکەوە ١٤ کەس کوژراون کە پێنجیان منداڵن، ٣٨ کەسی تریش برینداربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  ھێرشەکە لە وەڵامی ھێرشێکی تورکیا بۆ سەر ھێزەکانی سوریا ئەنجامدراوە کە چەند رۆژ پێش ئێستا ئەنجامدراوە و بەھۆیەوە ژمارەیەک سەربازی سوریا کوژراون.