بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەناڵی ئینگلیز و دەریای باکور لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ١٤ی ئەم مانگە، ھێزێکی دەریایی نیشتمانی ٦٣ کۆچبەریان لە کەناڵی ئینگلیز رزگارکردووە لەکاتێکدا بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە، شەوی دواتریش ٤٠ کۆچبەری تر رزگارکراون، ھەروەھا رۆژی ١٦ی مانگ  ١٥١ کۆچبەر رزگارکراون و بەوەش ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ماوەی ٤ رۆژدا رزگارکراون گەیشتووەتە ٢٥٤ کۆچبەر. 

ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ھێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی فەرەنسا لە حەوت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٨ ھەزار و ٧٦٣ کۆچبەریان رزگارکردووە کە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو، رێژەکە ٥٠% زیادیکردووە.