(ئیڤان نیچایڤ) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دەنگۆکانی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم لەلایەن وڵاتەکەیەوە رەتکردەوە و رایگەیاند، مۆسکۆ پێویستی بە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم نیە و تەنھا لەکاتی وەڵامدانەوە و حاڵەتە لەناکاوەکان پەنای بۆ دەبات.

لەبەردەوامی رێوشوێنە ستراتیژییەکان بۆ بەرپەرچدانەوە، وەزارەتی بەرگری روسیا بڕیاریدا سێ فڕۆکەی جەنگی تەیارکراو بە موشەکی سەروو دەنگ،  لە فڕۆکەخانەی  شاری کالینینگراد جێگیر بکات.