دادگای دادی نێودەوڵەتی: دەبێت روسیا بە زوترین کات کۆتایی بە داگیرکارییەکانی لەئۆکراین بھێنێت
کوردسات نیوز
١٧ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٣٤٥
دادگای دادی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە ، روسیا ھیچ بەڵگەیەکی نیە لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئۆکراینی دەکات سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی لە ھەردوو ویلایەتی لوھانسک و دونیتسک ، و راشیگەیاندوە ، مۆسکۆ ئەو تۆمەتانەی کردۆتە بیانویەک بۆ داگیرکردنی ئۆکراین
دادگای دادی نێودەوڵەتی داواشی لە روسیا و ئەو ھێزانەش کردوە کە ھاوکاری دەکەن یاخود لە ژێر دەسەڵاتی مۆسکۆدان ، بە زوترین کات داگیرکارییەکانیان بۆ سەر ئۆکراین کۆتایی پێبێن .