بە پێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی میھری ئێرانی، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لێپرسراوی سوپای پاسداران باسی لەوەکردووە، بە تووندی  و بە بەھێزی بنکەکانی دەزگای ھەواڵگری ئیسرائیل ناسراو بە مۆسادیان لە ھەولێر بۆردومانکردووە.

ئەو لێدوانەی "قائانی" دوای ئەوە دێت کە بەرە بەیانی رۆژی یەک شەممەی رابردوو بە ١٢ مووشەک ھەولێر کرایە ئامانج و سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکە راگەیاند.