"جین ساکی" وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو ڕێکارانەی دژی ڕووسیا گیراونەتە بەر، سیستمی دارایی ئەو وڵاتە بەرەو داڕمان دەچێت. وتیشی، تا ئێستا واشنتۆن ھیچ نیازپاکییەکی مۆسکۆی نەبینیوە سەبارەت بەو دانوستانانەی لەسەر ڕەوشی ئۆکراین بەڕێوەدەچن.

"جین ساکی" ھۆشداریشیدایە مۆسکۆ لە ئەگەری بەکارھێنانی چەکی کیمیایی. وتیشی، ئەگەر چین ھاوکاری پێشکەشی ڕووسیا بکات، ئەوا سزای بەسەر دەسەپێنن و ڕێکارەکانیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەیە. 

پێشتریش، ڕۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز" و "واشنتۆن پۆست" لە زاری لێپرسراوانی ئەمریکاوە ڕایانگەیاندبوو، ڕووسیا داوای ھاوکاری سەربازی لە چین کردووە.