جێنیفەر گرەنھۆڵم وەزیری وزەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەوردی چاودێری ڕەوشی ئۆکراین دەکەن و سەرقاڵی ھەڵسەنگاندنن بۆ ئەو زیانانەی کە بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیا، بە ناوەندێکی توێژینەوەی ئەتۆمیی لە خارکیڤ گەیشتووە.

وتیشی، ھێرشکردن بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئۆکراین لەلایەن سوپای ڕووسیاوە مایەی نیگەرانییە و دەبێت مۆسکۆ کۆتایی بەو ھێرشانە بھێنێت.

دووای دەستپێکردنی ھێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراین، سوپای ڕووسیا توانیویەتی دەست بە سەر ھەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی چێرنۆبڵ و ژاپۆریژیادا بگرێت.