بایدن پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئەمریکا لەگەڵ روسیا رادەگرێت
کوردسات نیوز
١١ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٤١٨
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپیش، ئەمڕۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سەرجەم پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ روسیا رادەگرێت و چەند رێکارێکی تریش دژی مۆسکۆ دەگرێتەبەر، ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاش رەزامەندی دەربڕیووە بۆ پێشکەشکردنی ١٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بە ئۆکراین.
سەرەڕای کۆبوونەوەکەی دوێنێی نێوان وەزیرانی دەرەوەی روسیا و ئۆکراینیش، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای روسیا سێ جار ھێرشی کردە سەر شاری دنیپرۆ لە باشوری ئۆکراین و بەھۆیەوە کەسێک کوژرا و چەند کەسێکی تریش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری ئۆکراینیش دەڵێت، سوپای روسیا لە شاری چێرنیھیڤ روبەڕوی شکست و زیانێکی گەورە بووەتەوە.