ئامادەیشیی بۆ کۆبونەوەی تر لەگەڵ لاڤرۆڤ دوپاتکردەوە ، وتیشی رەوشی شاری ماریپۆل زۆر خراپە و لاڤرۆڤ بەڵێنی داوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ لەوبارەیەوە گفتوگۆ بکات .

ھاوکات سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند ، مۆسکۆ لەگەڵ ھەر کۆبونەوەیەکدایە کە بۆ چارسەرکردنی قەیرانی ئۆکراین بەرێوەبچێت و دەستپێشخەرییەکانیشیان بۆ کردنەوەی رێرەوی مرۆیی لە ئۆکراین بەردەوامە ، وتیشی ئۆکراین مەدەنییەکان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەھێنێت .

کۆبونەوەکەی ئەنتاڵیا ، یەکەمین کۆبوونەوەی نێوان گەورە دیبلۆماتکارانی روسیا و ئۆکراینە  لەسەرەتای دەستپێکردنی شەڕی روسیا و ئۆکراینەوە.