"رەئیسی" رایگەیاند، لە دانوستانە ئەتۆمییەکان لە ڤییەنا، بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری ھێڵە سورەکانیان نابن و جەخت لەسەر داواکاری و مەرجەکانیان بە تایبەت ھەڵگرتنی سزاکان دەکەنەوە، "حەجە ئیسلام عەلی" ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی شورای ئێرانیش رایگەیاند، تیمی دانوستانکار پابەندە بە مەرجەکان و دەبێت لەبەرچاو بگیرێن. 

ھاوکات "عەلی شەمخانی" گەورە لێپرسراوی ئێران رایگەیاند، دانوستانە ئەتۆمییەکان ھەموو سەعاتێک ئاڵۆزتر دەبن و ئەمریکاش ھیچ بڕیارێکی سیاسی نادات، ھۆشداریشیدا لە نیازی ئەمریکا کە نایەوێت رێککەوتنێکی ئەتۆمی بەھێز بەدیبێت. 

دانوستانکارانی ئەوروپاش لە فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا شوێنی دانوستانەکانیان لە "ڤییەنا" بەجێھێشتووە و دەڵێن بابەتەکە لە نێوان ئەمریکا و ئێران ماوەتەوە.