وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، ماریا زاخارۆڤا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەڵگەی دەستکەوتووە لەبارەی تاقیگەیەکی چەکی بایۆلۆجی و دەبێت واشنتۆن ڕوونکردنەوەی پێویست بدات.
 
زاخارۆڤا وتی ، ئێمە دەتوانین بڵێین لە تاقیگە بایۆلۆجییەکانی ئۆکراین کە نزیکن لە وڵاتی ئێمە، پێکھاتەی چەکی بایۆلۆجی پەرەیپێدەدرا." ئەمریکا و ئۆکراین ڕەتیدەکەنەوە.
 
زاخارۆڤا وەزارەتی تەندروستی ئۆکراین تۆمەتبار دەکات بەوەی لەدوای ھێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراین، فەرمانیکردووە بە بڵاوکردنەوە چەند جۆرێک لە ئۆرگانی مەترسیدار لە ڕێگەی تاقیگە بایۆلۆجییەکەوە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی نەخۆشی کۆلێرا، پەتا و چەند نەخۆشییەکی دیکەی مەترسیدار.
 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و ئیدارەی بایدن دەبێت بە فەرمی ڕوونکردنەوە بدەن بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەبارەی پرۆگرامەکە لە ئۆکراین.
 
ڕووسیا ١٣ رۆژە ھێرشی بۆسەر ئۆکراین دەستپێکردووە و لە سەرەتای شەڕەکانەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس ئاوارەبوون .