پوتن: سەربازە یەدەگەکان بانگھێشتی شەڕ ناکەم
کوردسات نیوز
٨ی ئازاری ٢٠٢٢
١٬٠٨٦
"پوتن" لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بە بۆنەی ٨ی مارسەوە ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ئۆکراین لەلایەن سەربازە شارەزاکانەوە ئەنجام دەدرێت بۆ پێکانی ئامانجە دیاریکراوەکانیان، ھەروەھا ئاسایشی گەلی ڕووسیا دەپارێزن.
سەرۆکی ڕووسیا وتیشی، سەربازە یەدەگەکانی ڕووسیا بۆ ئەو شەڕە ناخاتە حاڵەتی ئامادەباشی و بانگھێشتیان ناکات.