ڕادیۆی ئاسیای ئازاد لە زاری لێپرسراوانی حکومەتی پیۆنگ گیانگەوە بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور چەند ڕۆژێک چاوەڕوانی کردووە، بۆ ئەوەی دواتر ھەواڵی ھێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بە ھاوڵاتییەکانی بڵێت.

لێپرسراوانی کۆریای باکور ئاماژەیان بەوە کردووە، سەرەتا دەسەڵاتداران تەنھا ئەندامانی باڵای پارتی کرێکارانی دەسەڵاتداریان لە ھێرشەکە ئاگادار کردووەتەوە، دواتر ھەواڵە لەلایەن ئەوانەوە بڵاوکراوەتەوە.

دەسەڵاتدارانی کۆریای باکور بە ئەندامانی باڵای پارتەکەیان ڕاگەیاندووە، ھاوپەیمانی سەرەکی وڵات لە جەنگدایە و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ ڕووسیا ئاڵۆزە و لە حاڵەتی جەنگدایە، بۆیە داوای لە ھەموو لایەک کردووە لەوپەڕی ئامادەباشیدا بن تا حاڵەتی جەنگ.