فەرماندەیی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران ھەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
مەریوان عەبدوڵا
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
٣١٠
لیوا حسێن ئیسلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، کردەوە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل لەوڵاتانی ناوچەکە بە گشتی و لە کەرتی غەززە و لوبنان بە تایبەتی ھەموو سنوورەکانی بەزاندووە، ئەمریکاش بەھەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکات کە ئەوەش ھێزێکی زیاتری داوەتە سوپای ئیسرائیل و ھەموو کردەوە تیرۆریستییەکانی بە چەک و موشەکی ئەمریکا ئەنجام دەدات بووەتە ھۆی کوژران و برینداربوونی ھەزاران خەڵکی بێتاوان.
وتیشی، بەڵێن بە ئیسرائیل دەدەن، لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا لەلایەن بەرەی بەرگرییەوە گورزێکی ھێندەی کوشندە و بەھێزی بەردەکەوێت کە پێشبینی نەکردبێت و تۆڵەسەندنەوە و گورزەکەش، دەبێتە بومەلەزەیی وێرانەکەر بۆ ئەو وڵاتە.