بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دواین پێشھاتەکانی رەوشی ئەفغانستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامداو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان، لەوتەیەکدا رایگەیاند، بەپێی راپۆرتەکان تاڵیبان پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە بەتایبەت ژنان، داواشی  لە تاڵیبان و ھەموو لایەنەکان کرد رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و مەدەنییەکان بپارێزن.
نوێنەری ئەفغانستانیش رایگەیاند، ھاڵاتیانی کابوڵ لە ترسدا دەژین و رەوشی فرۆکەخانەی کابوڵ نیشانەی ئەوەیە ھاوڵاتیانی ئەفغانستان بێھیوا بوون.، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاش رایگەیاند ھەموو ئەو ئەفغانییانە دەپارێزن کە لەئەفغانستادا ھاوکارییان کردووەن.
ھەروەھا نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، رێکخراوی خۆراکی جیھانی کاروانێک ھاوکاری رەوانەی ئەفغانستان کردووە بەڵام تاڵیبان رێگەنادات بچێتە ناو وڵاتەوە.