دیمەنەکان دەری دەخەن کە ئەو سێ کەسە خۆیان بە تایەی یەکێک لە فرۆکەکانی فرۆکەخانەی کابوڵەوە ھەڵواسیوە، بەڵام لە دوای بەرزبونەوەی فرۆکەکە کەوتونەتە خوارەوە . 

ئاژانسی ھەواڵی ئاسواکا لە زاری شایەتحاڵانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسانە بەسەر ماڵەکاندا بەربونەتەوە و روداوەکە دڵەراوکێ و شڵەژانێکی زۆری لە نێو دانیشتوانی کابولدا دروستکردوە .

لە بەردەوامی ئەو شڵەژاوی و ئالۆزییەی لە دوای کۆنترۆڵکردنی کابول لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە لە فرۆکەخانەی کابول دروستبوە ، سەر لە بەیانی ئەمرۆش ٥ کەس لەناو فرۆکەخانەکەدا کوژران ، ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند شایەتحاڵێکەوە بڵاویکردۆتەوە ، ھۆکاری کوژرانی ئەو کەسانە بەھۆی تەقەکردنی ھێزەکانی ئەمریکاوە بووە کە بۆ دورخستنەوەی ھاوڵاتیە ئەفغانیەکان لە فرۆکەکان تەقەیان کردوە ، بەڵام چەند شایەتحاڵێکی تر باس لەوە دەکەن کە ئەو ٥ کەسە لەکاتی ھەوڵدانیان بۆ سەرکەوتن بۆ فرۆکەکە بەھۆی پاڵنانەوە بەربونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە .

تا ئێستاش ھەزاران کەس  لە دانیشتوانی کابول لە نێو فرۆکەخانەدا ماونەتەوە و دەیانەوێت لەگەڵ بیانییەکاندا وڵاتەکە جێبھێڵن