سەرۆکایەتی کۆنتڕۆڵکردنی کارەسات و رووداوە نەخوازراوەکانی تورکیا لە دواین راگەیەندراودا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ئەو لافاوەی لە ناوچەکانی خۆرئاوای دەریای رەش دروستبووە، تائێستا ٦٠ کەس لە کاستامۆنۆ، نۆ کەس لە سنۆپی و کەسێکیش لە بارتن گیانیان لەدەستداوە، ھەشت کەسیش برینداربوون.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر بەھۆی لافاوەکەوە ھەزار و ٤٨٠ کەس لە کاستامۆنۆ و ٥٦٠ کەس لە سنۆپی و ٣٤١ کەسیش لە ناوچەکانی بارتن شوێنەکانیان جێھێشتووە و بێ ماڵ و حاڵ بوون.


چەند رۆژێک پێش ئێستا و دوای ئاگری دارستانەکان و ناوچە گەشتیارییەکانی تورکیا، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ رووی لە ناوچەکانی خۆرئاوای دەریای رەش کرد و بەھۆیەوە لافاو لە شارەکانی کاستامۆنۆ و سنۆپی و بارتن دروستبوو کە جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتووەتەوە.