بڕیار بوو ئەمڕۆ "ڕەئیسی" کاندیدانی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمانی ئێران بکات، بەڵام "عەلی رەزا سەلیمی" ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، تا ئێستا لیستی کاندیدەکان نەگەیشتووەتە دەستیان و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی  سێشەممە و چوارشەممە پێشکەش بکرێن. 

پەیامنێری کوردسات نیوزیش ڕایگەیاند، ھۆکاری دواکەوتنی پێشکەش کردنی ناوی وەزیرەکان بۆ پەرلەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناکۆکی ھەیە لەسەر وەزیرە ئابورییەکان، ھاوکات ڕەئیسی، "محەمەد موخبری" وەک جێگری یەکەمی خۆی دیاری کرد.

"محەمد باقر قالیباف" سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، "ڕەئیسی" دوو ھەفتەی لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی کابینە وزارییەکەی پێشکەش بکات، لەسەر داواکاری "عەلی خامنەیی" ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیش پێویستە پێکھێنانی حکومەت خێرا بکرێت.