لێپرسراوانی ویلایەتی "کالیفۆرنیا"ی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەو ئاگرەی لە دارستانەکاندا کەوتۆتەوە دوکان و ماڵ و چەندین شوێنی لە شاری "گرینفیل" گرتۆتەوە، باسیشیان لەوەکردووە، لە ئێستادا بە دوای ٥ کەسدا دەگەڕێن کە بێسەروشوێن بوون و سەرباری داواکارییەکانیان لە خەڵک بۆ بەجێھێشتنی ماڵ و حاڵیان، بەڵام بەشێکیان ماونەتەوە. 
ئەو ئاگرەی دارستانەکانی کالیفۆرنیا ناوی "دیکسی" لێنراوە و بەھۆی خێرایی گەرما و باوە تەشەنەسەندنی زیاتر بووە، زیاتر لە ٥ ھەزار ئەندامی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش لە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.