ئەمریکا: بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی حزبوڵا دەکەین بۆ سەر ئیسڕائیل
کوردسات نیوز
٧ی ئابی ٢٠٢١
٦٤١
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە موشەکییانە دەکەن کە لەلایەن حزبوڵای لوبنانییەوە دەکرێتە سەر ناوچەکانی ئیسڕائیل، چونکە ئەو ھێرشانە ژیان و ئارامیی ئیسڕائیلی و لوبنانییەکان دەخاتە مەترسییەوە و سەقامگیریی لوبنانیش دەشێوێنێت.
ئەو ھەڵوێستەی ئەمریکا دوای ئەوە ھات ئیسڕائیل داوای لە واشنتۆن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد دژی حزبوڵای لوبنان ھەڵوێستیان ھەبێت، چونکە حکومەتی لوبنان ناتوانێت حزبوڵا کۆنترۆڵ بکات و ڕێگر بێت لە ھێرشکردنە سەر ئیسڕائیل.