سەرۆکی تونس گفتۆگۆ لەگەڵ بزوتنەوەی نەھزە رەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢١
٤٥٩
دوای ئەوەی بزوتنەوەی نەھزە داوای کرد کێشەکانی تونس لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن و پردی پەیوەندی لەگەڵ قەیس سەعید سەرۆکی ئەو وڵاتە دروستبکرێت، سەرۆکی تونس رایگەیاند، تەنھا گفتوگۆ لەگەڵ راستگۆکاندا دەکات و ئامادە نییە لەگەڵ نەھزە دابنیشێت کە بە خانەی شێرپەنجەیی ناویان دەبات.
کۆتایی مانگی رابردوو سەرۆکی تونس دەسەڵاتەکانی پەرلەمانی سڕکرد و ھیشام مەشیشی لە پۆستی سەرۆک وەزیران دوورخستەوە و سەرجەم دەسەڵاتەکانی گواستەوە بۆ خۆی، ئەم رێکارانەش لەلایەن بزوتنەوەی نەھزەوە رەتکرایەوە و بە کودەتا ناویان برد.