رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا، لە ٤٤ شاردا ٢٠٨ ئاگر کەوتووەتەوە و لەو ژمارەیەش ١٩٦ ئاگریان کۆنترۆڵ کراوە و ١٢ ئاگریشیان لە پێنج شاردا بەردەوامن.

بەکر پاکدەمیرلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیاش رایگەیاند، سەرجەم ئاگری ناوچەکانی ئەنتاڵیا کۆنترۆڵ کراون کە ٢٣ ئاگر بوون.

تا ئێستا حکومەتی تورکیا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانی دیاری نەکردووە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە بەھۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای موغڵا، نۆ کەس دەستگیر کران و لەو ژمارەیەش شەش کەسیان زیندانی کران، پۆلیسی شارەکەش رایگەیاندووە، ئەو کەسانە لە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە جگەرەیان فڕێداوە و بووەتە ھۆی کەوتنەوەی ئاگرەکان.