ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر مەترسییەکانی ڕەوشی ناوخۆی ئەفغانستان کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢١
٨٩٤
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبونەوەیەکی کراوە لەسەر خراپبوونی ڕەوشی ئەفغانستان ئەنجام دەدات و تێیدا، کۆنترۆڵکردنی چەند ناوچەیەکی ئەفغانستان و ھەرێمەکانی سەر سنوری ئێران، لەلایەن چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان تاوتوێ دەکرێن.
ڕۆژی پێنچ شەممەش ھێزەکانی ئەمریکا و ئەفغانستان ھێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر چەکدارانی بزوتنەوە تاڵیبان دەستپێکردەووە، تاڵیبانیش ھۆشداریداوە کە وەک تۆڵەیەک بەرپرسانی باڵای کابوڵ دەکاتە ئامانج.