٧٥ ئەندامی کۆنگرێس داوا لە بایدن دەکەن گوانتانامۆ دابخات
کوردسات نیوز
٦ی ئابی ٢٠٢١
١٬٧١٣
٧٥ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا کردوە و جەخت دەکەنەوە، لە پێویستی داخستنی گرتووخانەی گوانتانامۆ بە زووترین کات.
لە دوای ڕووداوەکانی ١١ی سێپتەمبەری ئەمریکا، ٨٠٠ کەس بە تاوانی تێوەگلان لە دۆسیەی تیرۆر و بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر، بۆ گرتووخانەی گوانتانامۆ گواستراونەوە و لە ئێستاشدا ٣٩ کەسی تێدایە.
لە ماوەی ڕابردووشدا باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، بەڵێنی کەمکردنەوەی ژمارەی زیندانییەکان و داخستنی تەواوەتی گرتووخانەکەیدا.