تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، بە دەستپێکردنی پێدانی دۆزی سێیەم، وڵاتانی ھەژار بێبەش دەبن لە بڕی پێویست لە ڤاکسین و دواخستنیشی ھاوکار دەبێت لە دابین کردنی کوتان بۆ ١٠%ی دانیشتووانی جیھان. 


وتیشی ئەو وڵاتانەی خاوەن داھاتێکی کەمن نەیانتوانیوە دۆزی پێویست بۆ خەڵکەکانیان دابین بکەن. 


داواشی لەو وڵاتانە کرد پێدانی دۆزی سێیەم لانی کەم بۆ دوای مانگی ئەیلول دوابخەن. 


ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانەی جیھان پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی دەستپێکردووە و بڕیاریشە ئەڵمانیا لە سەرەتای مانگی داھاتووە دۆزی سێیەم بداتە کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی مەترسییان لەسەرە.