میدیاکانی ئێران لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە تەئکیدیانکردووەتەوە لەسەر بەشداریکردنی وەفدێکی سعودیە لە رێورەسمی سوێندخواردنی رەئیسی، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی لە ھەردوو حکومەتی تاران و ریاز ئەو زانیارییەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.


سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ریاز و تاران لەدوای دەستبەکاربوونی ئیبراھیم رەئیسی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی مامەڵە لەگەڵ واقعدا دەکات و ئەگەر گەرەنتی بدرێت ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، حکومەتی ریاز دژایەتی رێککەوتنی ئەتۆمی ناکات و ھاو ھەڵوێست دەبێت لەگەڵ ئیدارەکەی بایدن.