"ڕەئیسی" وەک ھەشتەمین سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەکەی سوێندی یاسایی دەخوات، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ھەرچەندە کۆرۆنا لە ھەڵکشاندایە، بەڵام بە ئامادەبوونی ١١٥ لێپرسراوی بیانی و نوێنەری وڵاتانی جیھان ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێ بەڕێوەدەچێت.


لەو چوارچێوەیەدا ھەر یەک لە سەرۆکی ھەرێم بە یاوەری نوێنەری یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بەشداری لەو ڕێوڕەسمەدا دەکەن، بڕیاریشە ٧ی ئەم مانگە ئیبراھیم ڕەئیسی حکومەتەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات.