لە دەستپێکی کۆنگرەکە، "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، "پاریس" ھەوڵدەدات بڕی ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھاوکاری مرۆیی کۆبکاتەوە  و وتی ھاوکار دەبن لە ئاوەدانکردنەوەی بەندەری "بەیروت" و قەرەبووکردنەوەی ھاووڵاتیان و گەیاندنی دەرمان، کۆنگرەکە لەڕێی ئۆنلاینەوەیە بە سەرپەرشتی "ماکرۆن" و بەشداری "ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و "میشێل عەون" سەرۆکی لوبنان و نوێنەری نزیکەی ٤٠ وڵات و رێکخراوی تر.