مارت ھۆت، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عیراق رایگەیاند، ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لەم ژینگە نەخوازراوەی عێراق نیگەرانی کردوون و وتیشی، ئەگەر رفاندن و ھەڕەشە و کوشتنی چالاکوان و رۆژنامەنووسان لە عێراق بەردەوام بێت، ئەوا کاریگەری خراپی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەبێت و ناتوانرێت ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت.
ھۆت ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لە عێراق دەکات تاکو ھەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بە بڕی ٥ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یۆرۆش ھاوکاری پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکەن.