"نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەفدی دیبلۆماسی ئەمریکا ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ ڤییەنا، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی،  وتیشی، لە ماوەی داھاتوودا کاتی بەڕێوەچوونی خولی حەوتەمی دانوستانەکان ئاشکرا دەکەن، لەبارەی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکانیش وتی، ئازادکردنی ھاووڵاتیانی ئەمریکی کە لە ئێران دەستبەسەرن، لە پێشینەی ئەرکەکانی ئیدارەی ئەمریکادایە.
تائێستا وڵاتانی ئەندامی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، شەش خولی دانوستانیان لە "ڤییەنا" ئەنجامداوە و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئێران، دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.