دەستەی ئۆپراسیۆنە ئاوییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو کەسانەی دەستیان بەسەر کەشتیی نەوتیی " ئەسفالت پرەنسێسدا" گرتبوو کە سەر بە کۆمپانیای "زودیاک" بووە و ئاڵای پەنەمای لەسەر بووە، کەشتییەکەیان بەجێھێشتووە.
رۆژی سێشەممە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، ھێزێکی ئێرانیی لە دەریای عەرەب دەستی بەسەر کەشتییەکەدا گرتووە و رفاندوویەتی، بەڵام سوپای پاسدارانی ئێران رەتیکردەوە ھیچ ھێزێکی ئێرانی لە پشت رفاندنی کەشتییەکەوە بێت.
چەند رۆژێک پێش ئێستاش کەشتییەک لە کەناراوەکانی عومان تەقێندرایەوە و ئیسرائیلیش ئێرانی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کردوو رایگەیاند، تەلئەبیب بە توندی وەڵامی تاران دەداتەوە و باجەکەی قورس دەبێت.