لەوبارەیەوە "وێندی شێرمان" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، چیتر بوونی ئەو یاسایە پێویست نییە و ئیدارەی ئەمریکا لاری نییە لە ھەڵوەشاندنەوە، بەڵام کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیران دژی ھەڵوەشاندنەوەی یاساکەن و پێیان وایە دەبێتەھۆی زیادبوونی ھەژموونی ئێران لە عێراق.
ساڵی ٢٠٠٢ بە بیانووی بوونی چەکی کۆکوژ لەلایەن رژێمی بەعسەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا یاسای مۆڵەتی ئەنجامدانی جەنگی لە عێراق پەسەند کرد، کە بە پشتبەستن بە یاساکە سوپای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٣ پڕۆسەی ئازادی عێراقی دەستپێکرد و کۆتایی بە حکومی حزبی بەعس ھێنا، ئێستا و دوای ١٩ ساڵ لە پەسەندکردنی یاساکە، دیموکراتەکان دەیانەوێت لە چوارچێوەی ھەڵوەشاندنەوە و ھەمووارکردنەوەی ژمارەیەک یاسا، ئەو یاسایەش ھەڵبوەشێننەوە.