نوسینگەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە لیتوانیا ڕایگەیاند، بڕی پارەکە ھێشتا دیاری نەکراوە و بە شێوەی کاش نادرێت، بەڵکو وەک قەرەبوو تەرخان دەکرێت بۆ خەرجی گەڕانەوە بۆ ئەو وڵاتەی لێوەی ھاتووە و ڕایکردنی کارووبارەکانی.


ڕوونیشیکردووەتەوە، قەرەبووەکە بۆ بە کرێگرتنی خانوو و خوێندنی پیشەیی و پشتیوانی پڕۆژەی کار دەبێت.


بەرپرسەکەی ڕێکخراوی کۆچ لە لیتوانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە بۆ ئەوروپا شوێنی نیشتەجێبونیان فرۆشتووە تاکو بتوانن ١٠ ھەزار یۆرۆ بدەنە کەسانی قاچاخچی و لە کاتی گەڕانەوەشیان شوێنی نیشتەجێبوونیان نەماوە.


لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٨٣٢ کۆچبەری نایاس
ایی لەسەر سنوری لیتوانیا و بێلاروسیا دەستگیرکراون بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٥٠ ھێندە زیادی کردووە.

 

 لیتوانیا و یەکێتی ئەوروپا بیلاروسیا تۆمەتبار دەکەن بەوەی کۆچبەران وەک چەکێک بەکاردەھێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەلکسندەر لۆکاشینکۆ سەرۆکی بێلاروسیا وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر وڵاتەکەی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی ڕێگری لە چوونی کۆچبەران بۆ یەکێتی ئەوروپا ناکەن.