لیژنەی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتی تاراندا نەھاتووە لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی و سورن لەسەر ھەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆکان، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە"  لێپرسراوانی واشنتۆن لە دانوستانەکانی ڤییەننا دانیان بەوەدا ناوە لە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ئێراندا سەرکەوتوو نەبووە.
لیژنەی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەی ئێران باسی لەوەکردووە: تائێستا لە دانوستانەکانی ڤییەننا ھیچ گەرەنتییەکیان لە واشنتۆن وەرنەگرتووە، بۆیە بە گومانەوە لە ھەڵوێستی ئەمریکا دەڕوانن بە گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی.