ئەمرۆ لە ئیسرائیل ھەڵمەتی وەرگرتنی ژەمی سێھەمی ڤاکسێنی کۆرۆنا بۆ کەسانی باساڵاچوو دەستیپێکرد، بۆ پشتیوانی ھەڵمەتەکەش (یتسحاک ھرتسوگ) سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەلئەبیب ژەمی سێیەمی ڤاکسینی وەرگرت.
لەماوەی حەوت رۆژی رابردوو، ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنای جۆری دەلتا، لە ئیسرائیل زیادیان کردووە و حکومەتیش داوا لە ھاوڵاتیان دەکات، سەرجەم ژەمی ڤاکسینەکە وەربگرن بۆ دروستکردنی بەرگری گشتی